زیاد نعمان محمود؛ حسین اسماعیل عزیز
پوخته
مستەفا كورى سەيد ئەحمەد كورى شێخ عەبدولصەمەدى شيخ مستەفاى سەيد مەحمودە، لە 27ی حوزەیرانی 1924 لەشارى كفرى ...
زیاتر بخوێنەوە
مستەفا كورى سەيد ئەحمەد كورى شێخ عەبدولصەمەدى شيخ مستەفاى سەيد مەحمودە، لە 27ی حوزەیرانی 1924 لەشارى كفرى لەدايك بووە، قۆناغى خوێندنی سەرەتایى لەكفرى تەواو كردووە و قۆناغی ناوەندیشى لە شاری كەركوك تەواو کردووە، لەساڵى 1944 خانەى ماموستايانى بهغدادى (دار المعلمين) تەواو كردووە، پاشان بووهته مامۆستا له كهلار، دواتر بۆ كهركوك گواستراوهتهوه، بەهۆى بيروڕاى سياسییەوە له كهركوكهوه بۆ شاری كوت لەناوەڕاستی عێراق دوورخراوەتەوە، مستەفا نەريمان لەساڵى 1957 يەكەمین ڕۆژمێرى كوردى داناوە، کە زۆربەی ڕووداوەكانى گەلى كورد تێدا تۆمارکردبوو، بۆیە لەلایەن حوکمەتی پاشایەتییەوە دەستگیراوە و ڕۆژمێرەکەش سوتێنراوە و زۆربەی کتێبەکانیشی سوتێنراوە، وێرای ئەوەش لە بواری ڕۆشنبیری ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە يەكەم كهس بووە كە توانيويەتى بیبليۆگرافيا بۆ كتێبە كورديیەكان دابنێت، مستهفا نەریمان لە ڕووی سیاسییەوە ڕۆلیکی بەرچاوی هەبووە لە چلەکانی سهدهی ڕابردوودا لهنێو پارتى هيوا، ههروهها یەکێک بووە لە ئەندامە سەرەتاییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لهناوچهی كفری، بەهۆی گرنگی پێگەی لەپارتیدا لەساڵی 1967 کراوەتە بەرپرسى ناوچەى پارتى ديموكراتى كوردستان لە شاری کوت. چەندين جار بەندكراوە و فەرمانی لەسێدارەدانى بۆ دەركراوە، بەڵام جێبهجێنهكراوه و ئازاد كراوە، لەسەرەتایی شوڕشی 14ی تەمموزی 1958 ئەندامى وەفدى كوردى بووە بۆ پیرۆزبايیكردن لە عبدالكريم قاسم، ههروهها داواكاری مافی خوێندنی كوردی له كوردستان پێشكهش به حكومهتی عهبدولكهریم قاسم كردووه، لەساڵى 1967 لەبەغدا نيشتەجێ بووە، به یهكجاری دەستبەرداری کاری سیاسی بووە، لەساڵى 1982 کراوە (مفتش عام) لەپەروەردەی بەغداد، هەروەها ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد بووە، ماوەیەکیش لە دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی بووە و چەندین کتێبی گرنگی مێژووی لەو دەزگایەدا لەسەردەمیدا بەچاپ گەیەنراوە. تاوهكو كۆتايى تەمەنى خزمەتى بە ئەدەب و مێژووى كورد كردووە، (23) كتێبى بەچاپ گەياندوە، تاوهکو ئێستاش كۆمەلێك دەستنووسى ماوە و پارێزراوە. جگە لەوانەش كارى رۆژنامەوانى لە گۆڤارى بەيان و ڕەنگين و ڕۆشنبيرى نوێدا كردووە، (8) بیبليۆگرافياى داناوە و چەندين كتێبى مێژوویى بەچاپ گەياندوە، لەرۆژی (27ی ئایاری 1994) لە شارى بەغداد كۆچى دوايى كردووە، لە گوڕستانى (محمد سكران) لە شارۆچکەی (عظيم) لهناوهڕاستی عێراق بە خاك سپێردراوە .